به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع)، ابنا: هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق گەیشتنە نێو مزگەوتی گەورەی موسڵ و، هەردوو گەڕەکی موهەندیسین و زراعین-یش لە بەری چەپی شارەكە کۆنترۆڵکرانەوە.
هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە سەنتەری شاری موسڵ نزیکبوونەتەوە، تەواوی ئەو پردانەشی هەردوو بەری چەپ و راستی موسڵ بەیەکەوە دەبەستنەوە، کۆنترۆڵکراونەتەوە.
رۆژی سێشەممە نزیکەی 10 چەکدارای داعش بەدەستی هێزەکانی دژەتیرۆر کوژراون، هاوکات هێزەکان لە پێشڕەویكردن بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی بەری چەپ (رۆژهەڵاتی موسڵ) بەردەوامن.
هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق چوونە نێو مزگەوتی گەورەی موسڵ لە بەری چەپی شارەکە، عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندە لە دژەتیرۆری عێراق لە لێدوانێکدا بە abna24 راگەیاند "ئەمڕۆ هێزەکانمان هەردوو گەڕەکی موهەندیسین و زراعین و مزگەوتی گەورەی موسڵیان کۆنترۆڵکردەوە".
لەماوەی سێ مانگی رابردووی شەڕی موسڵ زۆربەی گەڕەکەكانی بەری چەپی شارەكە لەدەست داعش دەرهێندراون، بەگوتەی فەرماندە سەربازییەكانی عێراق، ئێستا تەنیا دوو بۆ سێ گەڕەك ماون بەتەواوی لە داعش پاكبكرێنەوە. جگە لە مزگەوتی گەورەی موسڵ كە شوێنێكی ستراتیژییە، رۆژی 16-1-2017 هێزە ئەمنییەكانی عێراق گەیشتنە نێو مەزارگەی نەبی یونس و بەتەواوی كۆنترۆڵیان كردەوە.








.............
کوتایی په یامی / ۲۱۸